AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٣٠ ١٩:٠٨

ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران هۆشدارییەکی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران هۆشدارییەکی مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە

ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران، بە ئاماژە بە قوربانی‌بوونی ژینگە لە شەڕەکاندا، هەمبەر بە پاشهاتەکانی "سەربازیی‌کردنی پەیتایی" کەنداوی فارس و دەریای عومان لە سەر ژینگەی ناوچە و جیهان، هوشداری دایە وڵاتانی ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیرانی ژینگەی ئیمارات، بەحرەین، کوەیت، عەرەبستان، قەتەر و عومان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ژینگە قوربانییەکی بێدەنگی شەڕەکانە، هەمبەر بە پاشهاتەکانی "سەربازیی‌کردنی پەیتایی" کەنداوی فارس و دەریای عومان لە سەر ژینگەی ناوچە و جیهان، هوشداری دا.
ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران لەو نامەیەشدا ڕایگەیاندووە: کەنداوی فارس و دەریای عومان بە تایبەتمەندیی ئیکۆلۆژیکیی تایبەتی و هەستیار و شکێنەر، ڕۆڵێکی گرینگیان لە دابین‌کردنی ئاسایشی خوراکی، ئابووری و ژینگەیی ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە هەیە، هەر بۆیە هەر جۆرە ناسەقامگیری یان شەڕ و پێکدادانی سەربازی، راستەوخۆ ئێکۆسیستەمی دەریایی و فرەچەشنی و سەرچاوەگەلی ئاو خاک و کوالیتی کەشوهەوا و تەندروستیی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە.

News ID 58626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha